سەرۆك بارزانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی بەسەركردەوە

سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان


سەرۆك مه‌سعوود بارزانی، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژندا، سەردانی بەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری پردێ كرد.

ئەمڕۆ شەممە 2018/6/16، لە دووەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، سەرۆك مەسعوود بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.

لەو سەردانەدا، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك به‌ تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.

سه‌رۆك بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.

شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان داستانێكی مێژوویان له‌ پردێ تۆماركرد كه‌ نه‌یانهێشت میلیشیاكانیان هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان،  خیانه‌تكاران چاوساغی میلیشیاكانیان ده‌كرد و له‌ میدیاكان ده‌هۆڵی ئه‌وه‌یان ده‌كوتا سوپای عێراق تا زاخۆ ناوه‌ستێ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ به‌ توندی وه‌ڵامیان دانه‌وه‌ و چه‌ندین تانك و زرێپۆش تێكشكێنران و له‌گه‌ڵ یه‌ك ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكا.

prde_2018_06_16_h17m55s22_hk.jpg
166201816ee_1.jpg