پۆلیس: هەر دوکاندارێک له‌ جه‌ژندا یاری ئاگرین بفرۆشێت دەستگیردەکرێت و رووبەروی یاسا دەکرێته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا..


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت ، بەپێی ئەو پلانەی داڕێژراوه‌  بۆڕۆژانی جەژن سەرجەم مەفرەزەکانمان لەحاڵەتی ئامادەباشیدادەبن و لەنێو شاربڵاوەیان پێ دەکرێت بۆپاراستی سەروماڵی هاوڵاتیان و پاراستنی ئەمنیەتی شار بۆهەرحاڵەتێکی نەخوازراو . 
پۆلیس داوا لەهاوڵاتیانیش دەکات هاوکاری مەفرەزەکانمان بن لەکاتی بوونی هەرحاڵەتێک لەڕێگەی ژمارە 104وە ئاگادارمان بکەنەوە .

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى پۆلیس دا ، داوا لەدوکان وسۆپەرمارکێتەکان دەکات لەبەر بەرژەوەندی گشتی خۆیان بەدروبگرن لەفرۆشتنی یاری ئاگرینی منداڵان بۆئەوەی هیچ لایەک زیانی بەرنەکەوێت . بەپێچەوانەوە هەردوکاندارێک یاری ئاگرین بفرۆشیت دەست بەسەر کەرەستەئاگرینەکانیدا دەگیری دوای داخستنی دوکانەکەی خاوانی دوکانەکەش دەستگیردەکرێت وڕوبەڕوی یاسای دەکەینەوە .


شوان عه‌زیز