نادر روستی: پلانی باشمان داناوه‌، تا گه‌شتیاری زۆر ڕوو له‌ كوردستان بكه‌ن

به‌هۆی داخراوی رێگاكانی دهۆك بۆ موسڵ و هەولێر بۆ كەركووك گه‌شتیار كه‌می كردووه‌


گوزاری هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەگەر رێگاكانی دهۆك بۆ موسڵ و هەولێر بۆ كەركووك بكرێنەوە پێشبینی ده‌كرا گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی شوێنه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد.

دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی لەشارەكان ئامادەكاری تەواویان كردووە تاوەكو پێشوازی لە گەشتیاران بكەن بەتایبەت گەشتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق، وتەبێژی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەگەر رێگاكانی دهۆك بۆ موسڵ و هەولێر بۆ كەركووك بكرێنەوە پێشبینی دەكەن گەشتیاران ژمارەیان زیاتر بێت.

نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی له‌ بۆنه‌ تایبه‌ته‌كان ئاماده‌كاری ته‌واو ده‌كات، بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵیش پلانی ورد و باشمان داناوه‌، تا گه‌شتیاری زۆر ڕوو له‌ كوردستان بكه‌ن.

گوتیشی: ئاسانكاری تەواو بۆ گه‌شتیاران كراوه‌ بێنە شارەكان و لەبازگەكان تیم و سەنتەری زانیاری بۆ هاوكاری گەشتیاران دانراوە لەگەڵ ئەوەشدا رێبەری ئەلیكترۆنی و كاغەزیان هەیە بۆ شوێنە گەشتیارییەكان تاوەكو لەلایەن هۆتێل و مۆتێلەكان بدرێن بەگەشتیاران و ئامادەكاریشیان كردووە، تاوەكو خزمەتگوزاری باش پێشكه‌شه‌ به‌ گه‌شتیاران بكرێت.