له‌ شارێكی عێراق هاتنی ئاواره‌ سوورییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

پۆلیس ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌ له‌ بوونی هه‌ر خێزانێكی سووری له‌ شاره‌كه‌دا

پۆلیسی فه‌للوجه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ له‌ بوونی هه‌ر خێزانێكی سووری له‌ شاره‌كه‌دا.

عه‌قید جه‌مال ساڵح، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی شاری فه‌للوجه‌ داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كات ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌ له‌ بوونی هه‌ر خێزانێكی سووری له‌ شاره‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها گوتی: تا ئێستا پۆلیس چه‌ندین ئاواره‌ی سووری گه‌راندۆته‌وه‌ كه‌ له‌ رێگای به‌غداوه‌ هاتبوونه‌ نێو شاره‌كه‌.

ئه‌و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی په‌یوه‌ست به‌  باردودۆخی ئاسایش، له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق رێگا به‌ هیچ خێزانێكی ئاواره‌ی سووریا ناده‌ن له‌ رێگای بازگه‌ی سقور له‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار بێنه‌ نێو شاره‌كه‌وه‌.

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند خێزانێكی ئاواره‌ی سووریا له‌ به‌غدای پایته‌خته‌وه‌ روویان له‌ فه‌للوجه‌ كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار