پشیلەکە، سعودیە به‌براوه‌ى یاریه‌كه‌ى ئه‌مرۆ داده‌نێت

كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى رووسیا و سعودیه‌ رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌


  ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 14ى حوزه‌یرانى 2018 ، كاتژمێر 6:00 ئێواره‌  له‌ده‌ستپێكى یاریه‌كانى جامى جیهانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  رووسیا و سعودیه‌ لە یاریگای لۆژنیكی  لە مۆسکۆ رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ . 

له‌ خول و پاڵه‌وانێتیه‌ دیاره‌كانى نێو وه‌رزشدا ، زۆر به‌ى كات په‌نا ده‌بردرێت بۆ ئاژه‌ڵان   له‌پێشبینى كردنى یاریه‌كان ،  وه‌ده‌ست نیشان  كردنى  هه‌ڵبژارده‌ى براوه‌ 
له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى رووسیا كه‌ئه‌مرۆ به‌یاری نێوان سعودیه‌ و رووسیا ده‌ست پێده‌كات ،  له‌م جامه‌دا پشیله‌یه‌ك ده‌ست نیشانكراوه‌ له‌پێشبینى كردن بۆ یاریه‌كان له‌ مۆندیال ، له‌یاری ئه‌مرۆدا پشیله‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌ى سعودیه‌ى ده‌ست نیشانكردووه‌ له‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر رووسیادا 

شوان عه‌زیز