هاتووچۆى گه‌رمیان ئاگاداری ئاراسته‌ى هاوڵاتیان و شوفێرانی ڕێگای گشتی ( کەلار _سلیمانی) ده‌كات

له‌راگه‌یاندراوى هاتووچۆ


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت  ، ئاگاداری شوفێرانی  ڕێگای گشتی ( کەلار _سلیمانی) و سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، لەدوای تەواوبوونی قۆناغی دووەمی پرۆژەی جووت سایدی ناحیەی باوەنور ، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌  2018/6/13 ڕێگاكه‌ کرایەوە  

هاتوچۆى گه‌رمیان داوا له‌هاوڵاتیانیش ده‌كات وێڕاى ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌كردنه‌وه‌ى ڕێگاكه‌ هیوا ده‌خوازین  شوفێران پابه‌ند بن به‌یاسا و ڕێنماییه‌كانى هاتوو له‌پێناو سه‌لامه‌تى بۆ گشت لایه‌ك وه‌دور بن له‌زیانى گیانى و ماددى


شوان عه‌زیز