فیفا پشكنین بۆ هه‌ریه‌ك له‌میسى و ژماره‌یه‌ك یاریزانى دیكه‌ له‌هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین ئه‌نجام ده‌دات

لێژنه‌ى پشكنینى فیفا سه‌ردانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى كردووه‌


له‌كاتى مه‌شق و راهێنانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین  له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى ، لێژنه‌ى پزیشكى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ، به‌شێوه‌یه‌كى چاوه‌ڕوان نه‌كراو سه‌ردانى هه‌ڵبژراده‌ى ئه‌رجه‌نتینى كردووه‌ ،  خوێنیان لە ژماره‌یه‌ك یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ وه‌رگرتووه‌  ئه‌مه‌ش بۆ ئاگادار بوونه‌ له‌به‌كارهێنانى  مادده‌ى وزه‌ به‌خش ، ئه‌م یاریزانانه‌ى پشكنینیان بۆیان ئه‌نجامدرا بریتی بوون له‌ میسی - دیبالا - مارکۆس ئەکۆنا - ئەرمانی - ئۆتامیندی و ئیدواردۆ و سالفیۆ بوون 

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئه‌رجه‌نتین له‌كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌مى مۆندیال له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى ئایسله‌ندا ، كرواتیا ،  نێجیریا یاری ئه‌نجام ده‌دات .