راگه‌یاندراوى هه‌ڵبژارده‌ى میسر : محه‌مه‌د سه‌لاح له‌یه‌كه‌م یاری له‌جامى جیهانى به‌شدارنابێت له‌گه‌ڵمان

رۆژى هه‌ینى داهاتوو هه‌ڵبژارده‌ى میسر رووبه‌رووی ئۆرۆگوایی ده‌بێته‌وه‌

ئه‌یهاب له‌هیته‌ به‌رێوه‌به‌ری وه‌رزشى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى میسر رایده‌گه‌یه‌نێت ، محه‌مه‌د سه‌لاحى ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى وڵات تا ئێستاش ئازار له‌قۆڵیدا ماوه‌ ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى پشویه‌كى باشتر بده‌ین به‌سه‌لاح له‌پێناو چاك بوونه‌وه‌یه‌كى باش و خێرا ، بۆیه‌ له‌یه‌كه‌م یاری له‌گه‌لمان به‌شدار نابێت . 

ئه‌یهاب ڕاشیگه‌یاند  : تا ئێستاش محه‌مه‌د سه‌لاح له‌ژێر چاودێرى پزیشكیدایه‌ له‌پێناو چاك بوونه‌وه‌ى به‌شێوه‌ی خێرا ، تا دڵنیاش نه‌بین به‌شێوه‌ی %100 له‌چاك بوونه‌وه‌ و ئاماده‌یی سه‌لاح ئه‌وا یاریزانى ناوبراو له‌گه‌لمان به‌شدار نابێت 


رۆژى هه‌ینى داهاتوو  له‌جامى جیهانى رووسیا كاتژمێر 3:00 ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ى میسر رووبه‌رووی ئۆرۆگوایی ده‌بێته‌وه‌