به‌ فەرمى لۆپیتیگ راهێنەرى ئیسپانیا لە پۆستەکەى دوورخرایەوە

بریاری دەرکردنى راهێنه‌ر له‌م كاته‌دا هێزى زیاتریان پێدەبەخشێت.


له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى لویس رۆبیالیسى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  13ى حوزه‌یرانى 2018 ،جولێن لۆپیتیگى  له‌كاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى دوورخستنه‌وه‌

یه‌كێتیه‌كه‌ نیگه‌رانى خۆشى ده‌ڕبڕی له‌په‌یوه‌ندى كردنى لۆپیتیگى به‌یانه‌ى ریال مه‌درید بێ ئاگاداری یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه‌ . 

رۆبیالیس ڕاشیگه‌یاند ، هەڵبژاردەى وڵات هى هەموو ئیسپانیەکانە ،  لە هەموو شتێک گرنگترە به‌لامان ،  بڕیاری  دەرکردنى راهێنه‌ر له‌م كاته‌دا  هێزى زیاتریان پێدەبەخشێت.

 سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسانیا نیگه‌رانى خۆشى ده‌ربری به‌بڕیاره‌كه‌یان ڕاشیگه‌یاند له‌سه‌رمان بوو ئه‌م بڕیاره‌ بده‌ین و  كارێك بكه‌ین كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئیسپانیا و هه‌ڵبژارده‌كه‌مان بێت 
یه‌كێتیه‌كه‌ له‌كاتێك راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ى دورده‌خاته‌وه‌ ، سبه‌ى پێنج شه‌ممه‌ یاریه‌كانى جامى جیهانى ده‌ست پێده‌كه‌ن ، تا ئێستاش راهێنه‌ری نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌ ده‌ست نیشان نه‌كراوه‌ 


شوان عه‌زیز