به‌فه‌رمى فرناندۆ هیێرۆ بوو به‌راهێنه‌ری نوێى هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا

هیێرۆ یاریده‌ده‌ری كارلۆ ئه‌نچیلۆتى بوو له‌وه‌رزى 2014 - 2015


دوای ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 13ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى لویس رۆبیالیسى سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌  13ى حوزه‌یرانى 2018 ،جولێن لۆپیتیگى  له‌كاری راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى دوورخستنه‌وه‌ ، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ناوبراو بێ پرسى یه‌كێتیه‌كه‌ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ئه‌رك وه‌رگرتنى كاری راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید . 

دوای دورخرانه‌وه‌ى لۆپیتیگى  ، یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى فرنادۆ هیێرۆى ئه‌ستێره‌ى پێشووی ریال مه‌دریدى   به‌راهێنه‌ری نوێى هه‌ڵبژارده‌ راگه‌یاند .

هیێرۆ ماوه‌ى 14 وه‌رز یاری بۆ ریال مه‌درید ئه‌نجام داوه‌ و 16 نازناوى به‌ده‌ست هێناوه‌  ،  یاریده‌ده‌ری كارلۆ ئه‌نچیلۆتى بوو  له‌وه‌رزى 2014 - 2015