ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید یاریزانێكى فه‌ره‌نسى كڕی

پێگه‌كانى ئیسپانیا

پێگه‌كانى ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدى ئیسپانی  لیمارى فه‌ره‌نسى  یاریزانى هێلى ناوه‌راست له‌یانه‌ى مۆناكۆوه‌ گواسته‌وه‌ ڕیزه‌كانى یانه‌ ، پێگه‌كان  بێ ئه‌وه‌ى زانیاری له‌سه‌ر ورده‌كاری گرێبه‌سته‌كه‌ بڵاو بكه‌نه‌وه‌ ته‌نیا ئاماژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتوویی یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ داوه‌ له‌به‌ده‌ست هێنانى یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ . 

پێگه‌كان ڕاشيده‌گه‌یه‌نن له‌سه‌رداوای گریزمانى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید لیمار كڕاوه‌ و ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ریزه‌كانى یانه‌ ، لیمار یه‌كێكه‌ له‌یاریزانه‌ دیار و به‌تواناكانى یانه‌ى مۆناكۆى فه‌ره‌نسى له‌به‌شدارى له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌خولى پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسا توانى ئاستێكى به‌رز نیشانبدات و هۆكارێك بوو له‌وه‌ى یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستى له‌گه‌لی ئه‌نجام بدات