ئه‌ڵا ئه‌ڵا دوایین به‌رهه‌می زه‌ردییه‌

وه‌ك دیارییه‌ك له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا بڵاوده‌كرێته‌وه‌


 به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ،گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " نه‌وید زه‌ردی " نوێترین گۆرانی خۆی به‌ ناوی " ئه‌ڵا ئه‌ڵا " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ، له‌ كاته‌ی  ته‌واو بوونی تۆماركردنی گۆرانییه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داناوه‌ و له‌ گرته‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت  خۆی له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كه‌ سه‌ما ده‌كات .

زه‌ردی خۆی تێكستی بۆ گۆرانییه‌كه‌ نووسیوه‌ و ئاوازه‌كه‌شی وه‌رگیراوه‌ ، بریاره‌ وه‌ك دیارییه‌ك له‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژندا ئه‌م گۆرانییه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌ .

جێی باسه‌ ، دوای گۆرانییه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ل " بانه‌ شێروان " ، نه‌وید ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌وه‌ دوایین گۆرانی ئه‌و ده‌بێت به‌ زمانی كوردی ، به‌لام دوای بریاره‌كه‌ی ناوبراو ژماره‌یه‌ك گۆرانی دیكه‌ی به‌ زمانی كوردی ئاماده‌ كردوون بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ .