چه‌كدارانی داعش بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی عه‌باسیان به‌ هاوه‌ن بۆردومانكرد

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند

چه‌كدارانی داعش بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی عه‌باسی سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكيان به‌ هاوه‌ن بۆردومانكرد .

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش به‌ گوله‌ هاوه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی عه‌باس سه‌ر به‌ پارێزگای كه‌ركوكیان بۆردومانكرد.

هه‌روه‌ها لە ھەمان کاتدا لە ناوەندی قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلی پۆلیسی فیدراڵی دا تەقییەوە لەئەنجامدا پۆلیسێک کوژرا.

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ چه‌كدارانی داعش له‌و سنووره‌  جموجۆڵه‌كانی كوشتن و رفاندن و بۆمبارانی كردنی سنووری پاڕێزگای كه‌ركوك زیادی كردووه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان بوونه‌ته‌ قوربانی.