یه‌ك ئه‌مپێری كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌و شاره‌ به‌ 17 هه‌زار دیناره‌

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما

ئه‌حمه‌د سلێمان، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری فه‌لوجه‌ به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رما له‌ شاری فه‌لوجه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌ و ژیان له‌و شاره‌دا وه‌ك جه‌هه‌ننه‌م وایه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما نرخی یه‌ك ئه‌مپیری كاره‌بای موه‌لیده‌ به‌ 17 هه‌زار دیناره‌.

گوتیشی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ شاره‌كه‌دا كارو كاسبی لاوازه‌،  ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری هاووڵاتیان له‌به‌ر بێ پاره‌یی ناتوانن كاره‌بای مولیده‌ رابكێشن و به‌كۆڵه‌مه‌رگی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

له‌ مانگی ته‌مووزی ساڵی 2014 چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش كۆنترۆڵی قه‌زای فه‌لوجه‌-یان كرد كه‌ سه‌ر به‌ پارێزی ئه‌نباره‌و 60 كیلۆمه‌تر له‌ باكوری خۆرئاوای به‌غدای پایته‌خت دووره‌.

له‌ 26-6-2016 فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ئه‌لساعدی ، فه‌رمانده‌ی  ئۆپراسیۆنه‌كانی  فه‌لوجه‌ رایگه‌یاند ، شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌ ته‌واو بووه‌و شاره‌كه‌یان له‌ده‌ست داعش رزگاركردووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار