نووسینگه‌ی سیستانی پێشبینی ده‌كات رۆژی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت

به‌دووری ده‌زانێ مانگی شه‌وال له‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ببینرێت

نووسینگه‌ی  عه‌لی سیستانی له‌ نه‌جه‌ف به‌دووری ده‌زانێ مانگی شه‌وال له‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ببینرێت، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كات كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان بێت.

به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سیستانی كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست میدیا عێراقییه‌كان كه‌وتووه‌، پێشبینی ده‌كرێت مانگی شه‌وال له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی( 30ی ره‌مه‌زان كه‌ ده‌كاته‌ 15ی حوزه‌یران ) له‌ ئاسۆی شاری نه‌جه‌ف له‌ كاتی رۆژئاوابوون له‌ كاتژمێر 7:10 خوله‌ك ببینرێت.

نووسینگه‌ی سیستانی روونیشكردۆته‌وه‌ كه‌ پێشبینی ناكرێت  كه‌ ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ مانگ به‌ چاو ببینرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار