قاسم سلێمانی ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردۆته‌وه‌

ده‌یه‌وێ ریزی هاوپه‌یمانه‌كانی رێك بخاته‌وه‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی پێگه‌ی سۆمه‌ر نیوز قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ستی به‌ جووڵه‌ كردووه‌و ده‌یه‌وێ ریزی هاوپه‌یمانه‌كانی رێك بخاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی پێك بهێنن.

هه‌ر به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ی سۆمه‌رنیوز ئێواره‌ی دوێنێ قاسم سلێمانی به‌ربانگی له‌ ماڵی نوری مالكی كردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی كوتله‌ شیعییه‌كان كۆبووته‌وه‌و هه‌روه‌ها باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ئاماده‌ی گفتوگۆكان بووه‌.

به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان وه‌ك له‌ پێگه‌كه‌دا هاتووه‌، نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی،سه‌رۆكی لیستی نه‌سرو موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆكی لیستی سائیرون و عه‌مار ئه‌لحه‌كیم، سه‌رۆكی لیستی حیكمه‌ ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كان نه‌بوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار