رافائیل نادالی ئیسپانی بۆ جاری یازدەهەم بویە پاڵەوانی ڕۆلاند گارۆسی فەرەنسا

بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا


پاڵەوانێەتی ڕۆلاند گارۆس  كە یەكێكە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەكەی جیهان گراند سلام ناسراوه  . لە یاری کۆتاییدا لەسەر ئاستی پیاوان هەردوو کورە یاریزان رافائیل نادالی ئیسپانی پۆلینکراوی یەکەمی جیهان و دۆمینیک سیمی نەمساوی پۆلنکراوی هەشەتم رووبەرووی یەکتر بونەووە . نادال کە بە پاشای یاری گڵەکان ناسراوە ئەم نازناوەشی بەسودی خۆی کۆتایی پێهینا . کە بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەست هێنا . خاڵی کۆمەڵەکان (6-4 , 6-3 , 6-2 ) بون . بۆ جاری یازدەهەم جامەکەی بەرزکردەوە . نادال 17 نازناوی گراند سلامی بەدەست هێناوە . وە پارێزگاری لە پلەی یەکەمی کرد لە رێزبەندی یاریزانانی تێنس.

كامه‌ران زێتى