له‌ شه‌وانی جه‌ژندا له‌ كوردستان تیڤی  بینه‌ری "فیلمی دانیشتوانی عه‌لیاوا" بن  

له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی (لوقمان غه‌ ریب)

(فیلمی دانیشتوانی عه‌ لیاوا، به‌رهه‌می هاوبه‌شی KURDISTAN TV و GAV KURD به‌ سێ به‌ش له‌ شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا په‌خش ده‌كرێت.

فیلمی دانیشتوانی عه‌ لیاوا، فیلمێكی درامی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، ماوه‌كه‌ی 124 ده‌قیقه‌یه‌ و به‌رهه‌می هاوبه‌شی ده‌زگای سه‌ته‌لاینی كوردستان و ناوه‌ندی گاڤه‌، ئه‌م فیلمه‌ به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئه‌كته‌ری دیار و ناسراوی كوردستان به‌رهه‌مهاتووه‌ له وانه (علی كریم، عه‌بدولی حه‌ مه‌ جوان، مه‌ روا محمه‌مه‌د، كه‌مال چالاك، شۆرش قادر، غفور عه‌بدوڵڵا، دلێر مسته‌ فا، عه‌لی توانا، حه‌مه‌ سعی برایم، ئه‌ڤین عوسمان، ئاواز رحیم )

فیلمه‌ كه‌ له‌ سیناریۆ و ده‌رهێنانی (لوقمان غه‌ ریب) و كامیرا (مه‌ حمود كه‌ مال) مونتاژ و میكساژ ( هه‌رێم نوری) یاریده‌ده‌ری ده‌ رهێنه‌ر (مه‌ ریوان ایبراهیم)ـه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م (كه‌ مال چالاك)ـه‌.

دیمه‌نه‌كانی ئه‌م فیلمه‌ له‌ ناو شاری سلێمانی و ده‌ورووبه‌ری وێنه‌ گیراون، وابڕیاره‌ به‌سێ به‌ش شه‌وانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان په‌خش بكرێت.

كوردستان تیڤی:كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس