به‌ ڤیدیۆ..شه‌ری نێوان دوو ماری كوبرا ببینه‌

یه‌كێكیان ملی ئه‌ویتریان گرتوو

له‌ شاری لیمبوبوی باشووری ئه‌فه‌ریقیا، كه‌سێك گرته‌ ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تییدا شه‌رێكی گه‌رم له‌ نێوان دوو ماری كوبرا رووده‌دات.

له‌ ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر به‌ هێز گاز له‌یه‌كتری ده‌گرن و یه‌كتری له‌سه‌ر زه‌وی غلۆر ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ملی ئه‌ویتریان گرتووه‌ به‌ڵام زۆر بوێرانه‌خۆراگر ده‌بێت.

وێنه‌گره‌كه‌ ده‌ڵێت: شه‌ڕه‌كه‌ تا ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بوو بۆیه‌ ناچاربووم لێكیان بكه‌مه‌وه‌ له‌ كۆتاییدا هه‌ریه‌كه‌و به‌لایه‌ك رۆیشت.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس