له‌ كه‌ركوك 6 كورد ده‌ڕفێنرێن

له‌ به‌رامبه‌ریشدا داوای بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان لێكردوون

له‌ گوندی (زه‌نقر)ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوقی باشووری شاری كه‌ركوك، داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر خانه‌واده‌یه‌كی كوردی كاكه‌ییان به‌ ناوی ( فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی ) دوای گه‌مارۆدانیان فه‌رهاد ئاغا و 5 كه‌سی دیكه‌یان رفاندون و له‌ به‌رامبه‌ریشدا داوای بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆریان لێكردوون .

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ هێزێكی ئه‌منی نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ .

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16 ئۆكتوبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا ژیانی كورده‌كان به‌ تایبه‌تی و ته‌واوی پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وییه‌كان به‌گشتی له‌ كه‌ركوك له‌ مه‌ترسی دایه‌ و ڕووداوه‌كانى كوشتن و ڕفاندن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر هاووڵاتیان له‌ شارى كه‌ركوك زیادى كردووه‌ .

هاتنى هێزه‌ میلیشیا شیعه‌كان و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقى بۆ ناو شارى كه‌ركوك به‌ هاوكارى چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌ شوێن و پێگه‌ى خۆیان ئاواره‌ ببن .

فه‌رهاد ئاغای كاكه‌یی