موقته‌دا سەدر: ئەوەی بەلای منه‌وه‌ گرنگە عێراقە نەوەك پۆست

موقته‌دا سەدر: داهاتووی عێراق لە ژێر هه‌ڕه‌شه‌ دایه‌

پاشنیوەڕۆی دوێنێ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی ده‌ی شه‌شی دووهه‌زار و هه‌ژده‌، کۆگایەکی سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافە لە بەغدا ئاگری گرت و بە گوێره‌ی لێدوانی بەرپرسانی کۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، کۆگاکە دەنگی نزیکەی حەوت هەزار وێستگەی دەنگدانی تێدا بووە. 

له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆكی ھاوپەیمانی سائیرون، لە نامەیەكدا ھۆشداریی لەبارەی سەرھەڵدانی شەڕی ناوخۆیی داوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە عێراقە نەوەك پۆست. 

موقتەدا سەدر هه‌روه‌ها داوای كردووه‌ ، رێگه‌ نه‌درێت خه‌ونی ئه‌و خاكفرۆشانه‌ی كه سێ له‌سه‌ر یه‌كی‌ خاكی عێراقیان فرۆشتووه‌ بێته‌دی كه‌ مه‌به‌ستیان له‌وه‌ش ته‌نها هه‌ڵگیرسانی  شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ عێراق بووه‌.