قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ "فێربوونی پێكه‌نین" كرایه‌وه‌

ساڵانه‌ ده‌بێ بڕی ٢٠٠ دۆلار بدات

پێكه‌نین بۆ مرۆڤ زرۆ پێویست و گرنگه‌ ، به‌ پێی هه‌ندێ لێكۆلینه‌وه‌كان پێكه‌نین ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژ ده‌كات.

 له‌ تارانی  پایته‌ختی وڵاتی ئێران له‌لایه‌ن سه‌ید موحته‌شیمی قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ فێربونی  چۆنییه‌تی پیكه‌نینی كراییه‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ڕێبازی هیندییه‌كان كه‌ پێیان وایه‌ پێكه‌نین و دڵخۆشی كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دڵخۆشبوونی ژیانی مرۆڤایه‌تی و باوه‌ڕبه‌خۆبونیان ده‌بێت.

 هه‌ر له‌م قوتابخانه‌دا كۆمه‌ڵێك وانه‌ی تر ده‌وترێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كه‌سانی شاره‌زای ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به‌ هاوكاریكردنی خود.

شایانی باسه‌ پێویسته‌ هه‌ر قوتابییه‌ك  ساڵانه‌ ده‌بێ بڕی ٢٠٠ دۆلار بدات به‌ قوتابخانه‌كه‌.

سه‌رچاوه‌/ جام كوردی

 كوردستان تیڤی / كامه‌ران حاجی