خافێر تیباس ھەواڵێکی خۆش بەهه‌وادارانى ریال مه‌درید ده‌دات

له‌دیمانه‌یه‌كیدا


خافێر تیباس سەرۆکی رابیتەی لالیگا لە دیمانه‌یه‌كى  لەگەڵ El Transistor de Onda Cero  باس له‌رۆیشتنى زێنه‌دین زێدانىى فه‌ره‌نسى له‌ڕیزه‌كانى ریال مه‌درید ده‌كات ، وه‌ناوبراو له‌و دیمانه‌یه‌دا باس له‌هاتنى نه‌یمار و رۆیشتنى رۆناڵدۆى پورتوگالیش ده‌كات .

 تیباس لەسه‌ر پاڵه‌وانێتى  جامی شاى  ئیسپانیا  رایگه‌یاند  :  وه‌ك خۆم له‌گه‌ل ئه‌وه‌دام  یاریەکانی جامی ئیسپانیا بە یەک یاری بەرێوە بچێت ،  نەک یاری چوون و گەرانەوە و یاریەکانیش بە شێوەی تیروپشک  ئه‌نجام بدرێن و بەریەک بکەون  


تیباس له‌سه‌ر رۆناڵدۆى پورتوگالى رایگه‌یاند :  رۆناڵدۆ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌مێنێـته‌وه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ناڕوات ، وه‌ڕاشیگه‌یاند دۆن ده‌توانێ له‌گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى باج ڕێك بكه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات كه‌له‌ئێستادا ناوبراو تۆمه‌تبار ده‌كرێ به‌خۆدزینه‌وه‌ له‌باج ئه‌وه‌ زیاتر له‌میدیا باس ده‌كرێت .  

سه‌رۆكى رابیته‌ى لالیگا له‌سه‌ر هاتنى نه‌یمار بۆ ریزه‌كانى ریال مه‌دید رایگه‌یاند :   ئه‌م وه‌رزه‌ بێت یاخود وه‌زرێكى دیكه‌  ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌ دێته‌ ریال مه‌درید .