شیعره‌كانی" مه‌ولانا "به‌ كوردی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌

كۆى گشتى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه‌ 260 لاپه‌ڕه‌یه‌

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/6/2018 له‌ رێوره‌سمێكدا كتێبی " سوڵتانی من " كه‌ بریتییه‌ له‌ شیعره‌كانی " مه‌ولانا "  له‌ لایه‌ن شاڵاو حه‌بیبه‌ی شاعیر وه‌رگێردراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی و بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

له‌ دوو توێی كتێبی " سولتانی من " نزیكه‌ی 40 شیعری مه‌ولانای رۆمی كراوه‌ته‌ كوردی ، جگه‌ له‌ تێكسته‌ شیعره‌كه‌یان كتێبه‌كه‌ چه‌ند بابه‌تێكى ترى له‌ باره‌ى مه‌ولانا له‌خۆ گرتووه‌، به‌مه‌ش كۆى گشتى لاپه‌ڕه‌كانى كتێبه‌كه‌ 260 لاپه‌ڕه‌یه‌.

ئه‌م شاعیره‌ كورده‌ تا ئێسته‌ كۆمه‌ڵێك دیوانى شیعرى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، كارى وه‌رگێڕانى بۆ شیعره‌كانى رۆمى كردووه‌،هه‌روه‌ها شرۆڤه‌ی بۆ هه‌ندێكیش له‌ شیعره‌كان كردووه‌ .

كتێبی " سولتانی من " له‌ شاری سلێمانی له‌ لایه‌ن كتێبخانه‌ی یادگار چاپكراوه‌ و هه‌ر له‌م كتێبخانه‌یه‌شدا رێوره‌سمی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت .