فیلمی ئه‌یلان له‌ ئیتالیا خه‌لاتكرا

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م فیلمه‌ ئه‌نجامداوه‌

دوای به‌شداریكردنی له‌ فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌ ناوی فێستیڤاڵی " كلات نیسای " كه‌ له‌ وڵاتی ئیتالیا به‌رێوه‌چوو ، فیلمی " ئه‌یلان "  له‌ ده‌رهێنانی جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی پێبه‌خشرا .

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر ئاشكرایده‌كات ، لەفێستیڤاڵەكەدا 437 فیلم بەنوێنەرایەتیی 60 وڵاتی جیهان بەشدارییان كرد و لەنێو ئەو فیلمانەدا فیلمی (ئەیلان) خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا ، وتیشی چیرۆكی فیلمەكە باس لە ئەیلان كوردی دەكات كە لەسوریا شەڕ دەستپێدەكات لەگەڵ خێزانەكەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو توركیا بەڕێدەكەون، بەڵام  بەر لەوەی بگەن بەكەناری ئارامی شەپۆلەكانی دەریا دەیكاتە قوربانی .

جوبرائیل ئه‌بوبه‌كر كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌م فیلمه‌ ئه‌نجامداوه‌ و " ئومێد رۆژ " كاری میوزیكی بۆ كردووه‌ و هەروەها ئالان رۆژبەیانی كاری گرافیك و دیزاینی فیلمەكەی جێبەجێ‌ كردووە. 

جێی باسه‌ ، بێده‌نگی ئاسمان دوایین فیلمی سینه‌مایی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره‌ بوو كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سالێكدا له‌ 54 فیستیڤالی سینه‌مایی جیهانی به‌شداری كردو ژماره‌یه‌ك خه‌ڵانی جیهانی به‌ده‌ستهێنا .