كۆمسیۆن: سێ قه‌واره‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌

38ی دیكه‌ش په‌سه‌ند كراون


بەرپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ناوی ئەو حزب و قەوارانە ئاشكرا دەكات كە بەشداری هەڵبژاردنەكانی 30 ئەیلوول دەكەن و سێ‌ حزبیش ڕەت كراونەتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان  رایگه‌یاند كه‌ تائێستا سێ قه‌واره‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ و 38ی دیكه‌ش په‌سه‌ند كراون.

شۆڕش حەسەن بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی و پێوەندییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تۆماركردنی قەوارە سیاسییەكان لە 27ـی مانگی ئایار دەستی پێ كردووە و لە حەوتی حوزەیران كۆتایی هات.

راشیگه‌یاند كه‌ تائێستا سێ قه‌واره‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه‌ ره‌تكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م لیستانه‌ن: هاوپه‌یمانیی سۆرایی، لیستی هاوپه‌یمانی بۆ یه‌كسانی توركمانی، لیستی ئێزدی و دیموكراتی، ئەوەشی درکاند کە هۆکاری رەتکردنەوەی ئەو لیستانە ئەوەی بەڵگەی تەواویان بە کۆمسیۆن نەکردوە.

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی ئاشكراشیكرد كه‌ كه‌سایه‌تی ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی قه‌واره‌ ده‌توانێت له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار بێت.

بەپێی مەرسوومی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارە لە 30ی ئەیلوولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت.