له‌نێو بێستانی هاووڵاتییه‌كی عێراقی دوو تۆپ هاوێژه‌ر دۆزرانه‌وه‌

خاوه‌نی تۆپ هاوێژه‌ره‌كان به‌ مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ دوو تۆپ هاوێژه‌ر له‌ نێو بێستانی هاووڵاتییه‌كی پارێزگای بابل بدۆزنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ به‌ پێگه‌ی به‌غداد توده‌ی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌میانی گه‌ڕان پشكنین له‌ نێو بێستانی كه‌سێكی داواكراو به‌ مادده‌ی چواری تیرۆر له‌ ناوچه‌ی موه‌یله‌حه‌ له‌ پارێزگای بابل، دوو تۆپ هاویژه‌ره‌یان دۆزییه‌وه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كێكیان ده‌تواندرێت سوودی لێببنیرێت.

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ زانیاری زیاتری له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تۆپ هاوێژه‌رانه‌ نه‌خسته‌ روو، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ خاوه‌نی تۆپ هاوێژه‌ره‌كان پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه‌ به‌ مادده‌ی چواری تیرۆر داواكراوه‌.