بۆچی ده‌ست و پێ له‌كاتی دانیشتن یان خه‌وتن مێروله‌ ده‌كات

زۆربه‌ی جاره‌كانیش به‌ جوڵه‌یه‌كی كه‌م و ئاسایی ئه‌و سڕبوونه‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌

كاتێك كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ دۆخی دانیشتن یان خه‌وتندا ده‌مێنینه‌وه‌، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی جه‌سته‌مان و زیاتریش ده‌ست یان پێمان به‌هۆی كه‌وتنه‌ ناو دۆخێكی خراپ (بۆ نمونه‌ ده‌ست له‌ خه‌ودا بكه‌وێته‌ ژێر قورسایی جه‌سته‌) سڕ ده‌بیت یان به‌ واتایه‌كی دیكه‌ ده‌ته‌زێ و هه‌ندێك كه‌سیش ده‌ڵێن ده‌ست و پێمان مێروله‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی جۆرێكی تایبه‌ت له‌ ژان بچێژین كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ ده‌رزی تێڕابچێت و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌شمان توانای جوڵه‌ی نامێنێت.

زانایانی بواری ته‌ندرووستیی ده‌ڵێن یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر جه‌سته‌مان یان بۆ ماوه‌ی زۆر له‌ دۆخێكی ژێر گوشاردا ده‌مێنێته‌وه‌، ئۆكسجین و مادده‌ی وه‌ك شه‌كری بۆ ناچێت و ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانیش كه‌ به‌رده‌وام له‌ په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ مێشك، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه‌ ده‌ماره‌كانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جه‌سته‌ په‌یام نانێرن بۆ مێشك و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سڕبوون و ئێمه‌ش ناچار ده‌بین به‌ جوڵاندن پێ یان ده‌ستمان له‌و دۆخه‌ رزگار بكه‌ین تا ئه‌و ژانه‌ نامۆیه‌ له‌ جه‌سته‌مان ده‌رچێت.

زۆربه‌ی جاره‌كانیش به‌ جوڵه‌یه‌كی كه‌م و ئاسایی ئه‌و سڕبوونه‌ ده‌ڕه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆریش له‌ جوڵه‌ پێكردنی ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان هه‌ر له‌و دۆخه‌ رزگار نه‌بوون، ئه‌وا ده‌بێ سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت به‌ بواره‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كێشه‌ی دیسكی كه‌مه‌ر (ئینزلاق)  یان نه‌خۆشی تایبه‌ت به‌ ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كانیان هه‌بێت.

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی