ماركا : نه‌یمار و ریال مه‌درید كۆبوونه‌ته‌وه‌

ریال مه‌درید له‌هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ل ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌

 

رۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانیا نزیك له‌یانه‌ى ریال مه‌درید ، رایده‌گه‌یه‌نێت نێیمار له‌گه‌ل به‌رپرسى گرێبه‌سته‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانى ریال مه‌درید كۆبووه‌ته‌وه‌ . 

رۆژنامه‌كه‌ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌فته‌ى پێشوو ئه‌نجامدراوه‌ له‌شارى له‌نده‌نى به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چووه‌ ، گفتو گۆى سه‌ره‌تای كراوه‌ له‌پێناو ئه‌وه‌ى هه‌ردوولا له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ستى كۆتایی و هاتنى ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ بۆ ریزه‌كانى ریال مه‌درید

ماركا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوى باش نراوه‌ له‌قۆناغى یه‌كه‌م ، كۆبوونه‌وه‌ى دیكه‌ له‌پێناو ڕێكه‌وتنی كۆتایی  له‌نێوان هه‌ردوولا   به‌رده‌وام ده‌بێت