ئه‌سپاس سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیاى كرد له‌به‌رامبه‌ر تونسدا

له‌یاریه‌كى دۆستانه‌دا

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاری دۆستانه‌ى نێوان هه‌ڵبژارده‌كانى جیهان له‌پێناو ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ، كه‌بریاره‌ ڕۆژى  14 - 6 - 2018 یاریه‌كانى  مۆندیال ده‌ست پێبكات ، ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 9ى حوزه‌یران له‌یاریگاى Stadion Kuban له‌شارى كراسنوداری  روسیا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا و تونس به‌یه‌ك گه‌یشتن . 

له‌و یاریه‌ دۆستانه‌دا ئیسپانیا به‌گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تونسدا تۆمار بكات ، گۆله‌كه‌ى ئیسپانیاش له‌ڕێگاى یاریزان ئه‌سپاسه‌وه‌ تۆمار كرا له‌خوله‌كى 85 ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ . 


هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا له‌ جامى جیهانى 2018ى رووسیا له‌كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م دایه‌ ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانى ئێران ،  پورتوگال ، مه‌غریب یاری ئه‌نجام ده‌دات .

هه‌ڵبژارده‌ى تونسیش له‌كۆمه‌له‌ى حه‌وته‌م دایه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى به‌لژیكا ، په‌نه‌ما ، ئینگلته‌را یاری ئه‌نجام ده‌دات .