كیژان گۆرانییه‌ك به‌ ناوی كوردستان كلیپ ده‌كات

یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه‌

خانمه‌ گۆرانیبێژی هه‌رێمی كوردستان " كیژان ئیبراهیم خه‌یات " نوێترین گۆرانی خۆی له‌ ژێر ناوی " كوردستان " كلیپ كرد .

كیژان ئیبراهیم ئه‌م گۆرانییه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ بۆ كوردستان له‌ ناو سروشتی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر لوتكه‌ی چیای سارا كلیپ كرد و له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ شێوه‌ی كلیپ گۆرانییه‌كه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

بریاره‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌لبوومێكی تازه‌ به‌ ناوی " ته‌نیام " بڵاوبكاته‌وه‌ ، گۆرانی كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌م ئه‌لبوومه‌ .

كیژان خه‌لكی شاری سلێمانییه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومێكی گۆرانییه‌ ، كچی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو " ئیبراهیم خه‌یات " ه‌ .