كورته‌ فیلمی حه‌یات ده‌چێته‌ كه‌نه‌دا

له‌ ساڵی 2017 به‌رهه‌مهێنراوه‌


له‌ ده‌رهێنان و نواندنی خانمه‌ ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری كورد " كاردینای سپی " كورته‌ فیلمی " حه‌یات " به‌شداری له‌ به‌شی پێشبركێی فێستیڤالی هونه‌ریی و میدیایی ئێسك سووك ده‌كات و كاندیدیشه‌ بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات .

كاردینای سپی ئاشكرایده‌كات ، كورته‌  فیلمی" حه‌یات  " له‌ ساڵی 2017 به‌رهه‌مهێنراوه‌ و له‌ ئێستادا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵات له‌ خولی چواره‌می فێستیڤاڵی هونه‌ریی و میدیایی ئێسك سووك كه‌ بریاره‌ له‌ وڵاتی كه‌نه‌دا به‌رێوه‌بچێت كاندیدكراوه‌ .

كورته‌ فیلمی حه‌یات له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ فێستیڤاڵی نێوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كردووه‌ و خه‌ڵاتی باشترین و ه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری به‌ده‌ستهێناوه‌ .