وەزارەتی ڕۆشنبیری سبه‌ى كه‌ناڵى سروشت داده‌خرێت و سوكایه‌تى مه‌لا مه‌زهه‌ر به‌ ئافره‌تى كورد قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه‌

به‌نوسراوى فه‌رمى داواكاری گشتى ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌


محەمەد گەردی بەڕێوبەری چاپ و بڵاوکردنەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى  ڕایگه‌یاند : سبه‌ى یه‌ك شه‌ممه‌ 10 ى حوزه‌یرانى 2018 ، كه‌ناڵی سروشت  داده‌خرێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌ی مامۆستا مه‌زهه‌ر كه‌خاوه‌نى كه‌ناڵه‌كه‌شه‌ له‌به‌رنامه‌كانى بۆ دووجار سوكایه‌تى به‌ژنى كورد كردووه‌ ، ئێمه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سوكایه‌تیه‌ بێده‌نگ نابین و كه‌ناڵه‌كه‌ داده‌خه‌ین تا پابه‌ند نه‌بێت  به‌ڕێنماییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان  له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌و كه‌ناڵه‌ ناكرێته‌وه‌

محه‌مه‌د گه‌ردى راشیگه‌یاند : سبه‌ى به‌نوسراوى فه‌رمی وه‌زاره‌ت داواكاری گشتیش ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌داخرانى كه‌ناڵه‌كه‌ و سوكایه‌تی به‌ژنى كورد قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه‌ . 


بریارى داخرانى كه‌نالى سروشت له‌دوای ئه‌وه‌ هات ، مامۆستا مه‌زهه‌ر له‌به‌رنامه‌ و ووتاره‌كانیدا ناوى ئافره‌تى كوردى به‌دایناسۆر هێناوه‌ و وه‌جگه‌ له‌وه‌ى داوای كرد بوو  ئافره‌تى كورد نه‌ینن و به‌ڵكو له‌بڕی ئه‌وان  ئافره‌تى تورك و عه‌ره‌ب و فارس بێنن ، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى ژنان لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌ و دواجاریش وه‌زاره‌ت بریارى به‌داخستنى كه‌ناڵه‌كه‌ى دا 


شوان عه‌زیز