حەشدی شەعبی لە خورماتوو لەڕۆژی پشتیوانی قودس ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان نایە ژێر پێیان

ساڵانه‌ كۆتا هەینی مانگی رەمەزان بە رۆژی قودس دەناسرێت

هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌خورماتوو له‌ڕۆژى پشتیوانیان له‌قودس له‌مانۆڕێكى سه‌ربازى به‌نمایشكردنى هێزو ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌سنوره‌كه‌  ئاڵاى هه‌ردوو وڵاتى ئیسرائیل و ئه‌مریكایان خسته‌ ژێر پێیان 

ساڵانه‌ كۆتا هەینی مانگی رەمەزان بە رۆژی قودس دەناسرێت و ڕێپێوان و ناڕەزایی له‌به‌شێك له‌شاره‌كانى عێراق  و وڵاتانى لوبنان و ئێران و سوریا دژی ئیسرائیل  لەو رۆژەدا بەرێوە دەچێت  بەمەبەستی پشتیوانیكردن لە خەڵكی فەلەستین 


لە ٧ ئابی 1979 دوای بۆمبارانی ناوچە شیعەنشینەكانی باشووری لوبنان لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە، ئایەتوڵڵا خومەینی رێبەری ئەوكاتی ئێران داوای لە مسوڵمانانی جیهان كرد لە دوایین هەینی مانگی رەمەزاندا بە رۆژی قودس هەڵبژێرن و لەو رۆژەدا پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی فەڵەستین پێشان بدەن.

شوان عه‌زیز