سێ ته‌قینه‌وه‌ به‌دوای یه‌ك كه‌ركوكیان هه‌ژاند

وه‌ك زانیارى سه‌ره‌تایى باس له‌وه‌ ده‌كرێت بۆمبه‌كان به‌ ئامانجى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داندرابێت

ئه‌م شه‌و كاتژمیر 10:00 شه‌و له‌ سێ شوێنی جیا له‌ كه‌ركوك سێ ته‌قینه‌وه‌ى به‌ هێز روویاندا

په‌یامنێرمان له‌كه‌ركوك پێى راگه‌یاندین ئه‌مشه‌و ده‌ورو به‌رى كاتژمێر 10:00 له‌ ناوچه‌ى شه‌قامى قودس و نزیك مزگه‌وتى ئه‌برار و گه‌ره‌كى واستى و گه‌ره‌كى موسلڵا سێ ته‌قینه‌وه‌ به‌دواى یه‌كدى رویاندا
هه‌ربه‌ پێى زانیارى په‌یامنێرمان له‌ ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ تا ئێستا 1 كه‌س گیانى له‌ ده‌ست داوه‌و 13 كه‌سى دیكه‌ش به‌ بریندارى گه‌ێندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌ركوك

هه‌روه‌ها په‌یامنێرمان پێى راگه‌یاندین وه‌ك زانیارى سه‌ره‌تایى باس له‌وه‌ ده‌كرێت بۆمبه‌كان به‌ ئامانجى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان داندرابێت به‌لام نازاندرێت به‌ركه‌وته‌كان هه‌موویان كه‌سى سڤیلن یان كه‌سانى سه‌ر به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشى تێدایه‌

هه‌روه‌ها جگه‌ له‌ زیانى گیانى زیانێكى زۆریشى ماڵى به‌ ده‌ورو به‌رى شوێنى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گه‌یاندووه‌

ktv