سووده‌كانی بیبه‌ری شیرین بزانه‌

یارمه‌تی‌ پاراستنی‌ بنكه‌ی‌ گلێنه‌ی‌ چاو ده‌دات

بیبه‌ری سه‌وز یه‌كێكه‌ له‌و سه‌وزانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا ده‌خورێت یان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك سه‌وزه‌ی تر ده‌كرێت به‌ زه‌ڵاته‌ و چه‌ندین سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌.

له‌میانه‌ی‌ لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی كه‌ توێژه‌رانی‌ فه‌ره‌نسا له‌ ئه‌كادیمیای‌ زانستی‌ ئه‌نجامیانداوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ، كه‌ بیبه‌ری‌ سه‌وز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین  C و ڕه‌نگی‌ زه‌رد كه‌ له‌ناو دژه‌ ئۆكسانه‌كاندا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی‌ گه‌رمی‌ كه‌می تێدایه‌، ئه‌مه‌ش بوته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ڕۆلێكی‌ گرنگی‌ هه‌بێت له‌ پاراستنی‌ مرۆڤ له‌ مه‌ترسی ئاوی‌ سپی چاو و تێكچوونی‌ توڕی چاو له‌گه‌ل زیادبوونی‌ ته‌مه‌ندا .

بیبه‌ری سه‌وز یان شیرین یارمه‌تی‌ پاراستنی‌ بنكه‌ی‌ گلێنه‌ی‌ چاو ده‌دات و له‌ كاریگه‌ره‌ زیانبه‌خشه‌كانی‌ ڕووناكی‌ ده‌یپارێزێت.

به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌‌ بیبه‌ری‌ سه‌وز كارده‌كات بۆ پاراستنی‌ دڵ  له‌ رێگه‌ی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ڕیژه‌ی‌ كۆلیسترۆل له‌ناو خوێندا . هه‌روه‌ها كارده‌كات بۆ وه‌ستاندنی‌ ئه‌و جینه‌ی‌ به‌رپرسه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاری‌ خوێنبه‌ره‌كان .

سه‌رچاوه‌/ زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی