هاتووچۆى هه‌ولێر داوایه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و شوفێران ده‌كات

له‌راگه‌یاندراوێكدا


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ، كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تى ڤى كردووه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، سه‌رجه‌م شوفێران وهاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، كه‌وا له‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 7 ى حوزه‌یرانى 2018 ، به‌هۆی گه‌یشتنی كاره‌كانی پڕۆژه‌ی شه‌قامی 120 مه‌تری خێرا بۆسه‌ر ڕێگای بنه‌سڵاوه‌ی نوێ ئه‌م ڕێگایه‌ به‌ته‌واوی داده‌خرێت ،  هاوڵاتیان وه‌كو ڕێگای به‌دیل ده‌توانن ڕێگای كۆنی بنه‌سڵاوه‌ به‌كاربێنن و  له‌دواییش بێنه‌وه‌ سه‌ر شوێنی ترافیك لایتی باداوه‌ وه‌بچنه‌وه‌ بۆلای مزگه‌وتی سعید نورسی وبگه‌رێنه‌وه‌ سه‌رشه‌قامه‌ تازه‌كه‌ی بنه‌سلاوه‌. 

هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: له‌هه‌مان كاتدا چه‌ند ڕێگایه‌كی تریش هه‌یه‌ كه‌به‌ناو كۆڵانه‌كانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ كه‌ده‌كه‌ونه‌ ئه‌و دیوو ئه‌و دیوی شه‌قامه‌كه‌ وه‌كو به‌دیل به‌كاربێنن

به‌ریوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر
2018/6/7


شوان عه‌زیز