ئه‌مڕۆ و ڕۆژانى دواتر مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌ت و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت

له‌راگه‌یاندراوی دارایی


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان  به‌رده‌وامه‌ له‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 3  ى دام و ده‌زگاكانى حكومه‌ت  ، به‌پێى خشته‌ى راگه‌یاندراو ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى  شاره‌وانى  ، پلان دانان ، سامانه‌ سروشتیه‌كان ، پیشه‌سازی و بازرگانى دابه‌شده‌كرێت 

بۆ ڕۆژانى دواتر مووچه‌ى ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ 


 یەك شەممە 10/6/2018
1_وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
2_وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
3_ خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان

_ دووشەممە11/6/2018
1_وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2_دیوانی چاودێری دارایی
3_ دەستەی مافی مرۆڤ
4_ دەستەی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
5_ دەستەی ژینگە
6_ دەستەی وەبەرهێنان
7_ دەستەی دەسپاكی
8_ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم
9_ دەزگایی مین

_ سێ شەممە 12/6/2018
1_ وەزارەتی رۆشنبیری
2_ سەرۆكایەتی هەرێم
3_ سەرۆكایەتی پەرلەمان
4_ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران

_ چوار شەممە 13/6/2018
ئەنجوومەنی ئاسایش


شوان عه‌زیز