بووینگ: هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ئێران نافرۆشین

ئه‌م بڕیاره‌ى كۆمپانیاى بووینگ پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكایه له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى (The times of Israel) دوێنى چوارشه‌ممه‌ 6ى حوزه‌یرانى 2018، وته‌بێژى كۆمپانیاى بووینگ كه‌ كۆمپانیاییه‌كى ئه‌مریكییه‌ و فره‌ نه‌ته‌وه‌یى ده‌زگایه‌كى به‌رهه‌مهێنه‌ر و فرۆشتنى فڕۆكه‌یه‌ رایگه‌یاند: كۆمپانیاى بووینگ هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ئێران نافرۆشێت، له‌ ئێستادا مۆڵه‌تى فرۆشتنمان نییه‌ بۆ ئێران بۆیه‌ هیچ فڕۆكه‌یه‌كیان بۆ نانێرین.

كۆمپانیاى بووینگ له‌وه‌پێش وتبووى كه‌ ئه‌وان رێز له‌ سیاسه‌تى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌گرن كه‌ به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه‌ و هه‌روه‌ها كشاوه‌ته‌وه‌ له‌ گه‌یاندنى فڕۆكه‌كانى كه‌ به‌نیاز بووه‌ بنێردرێت بۆ ئێران به‌بێ هیچ لێدوانیكى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر گه‌یاندنى.

كۆمپانیاى بووینگ له‌ كانونى یه‌كه‌مى 2016، ڕێككه‌وتنێكیان كردووه‌ بۆ فرۆشتنى 80 فڕۆكه‌ به‌ به‌هاى 16.6 ملیار دۆلار به‌ كۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى ئێران، هه‌روه‌ها به‌ڵێنامه‌یه‌كى ڕاگه‌یاند له‌ نیسانى 2017، بۆ فرۆشتنى 30 فڕۆكه‌ى جۆرى بووینگ 737 ماكس به‌ بڕى 3 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ مافى كڕینى 30 فڕۆكه‌ى تر.

جێى ئاماژه‌یه‌ حه‌فته‌ى رابردوو كه‌سێكى نزیك له‌م پرسه‌ وتى كۆمپانیاى ئه‌ندازیارى كاره‌بایى جه‌نه‌راڵى مه‌زن هه‌موو چاڵاكییه‌كانی له‌ ئێران ده‌وه‌ستێنێت له‌ 4ى تشرینى دووه‌م، مۆڵه‌تى ده‌رچوون له‌ وڵاته‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كات كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ داینابوو و ماوه‌كه‌ى 180 ڕۆژه‌.

هاوكات ئه‌م بڕیاره‌ى كۆمپانیاى بووینگ پاش كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكایه له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ى ساڵى 2015 و سزا و سه‌پاندنى گه‌مارۆكانى واشنتۆن به‌سه‌ر ئێران خراوه‌ته‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێرانى/ سیروان عه‌زیز