دلزاری شاعیر دوایین كتێبی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك شیعری نوێی تێدایه‌


به‌م نزیكانه‌ شاعیری ناسراوی كورد " ئه‌حمه‌د دلزار " له‌ ته‌مه‌نی 99 سالیدا دوایین كتێبی شیعری خۆی له‌ ژێر ناوی " بژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی ئه‌حمه‌د دلزار " بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

خاوه‌نی چاپخانه‌ی شه‌هاب " سۆران عه‌بدولره‌حمان " ئاشكرایده‌كات ، ئه‌حمه‌د دلزاری شاعیر به‌م نزیكانه‌ به‌ واژووی خۆی دوایین كتێبی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ ، وتیشی رێوره‌سمی واژووكردنی كتێبه‌كه‌ یا له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌بێت یا ده‌كه‌وێته‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز .

جێی باسه‌ ئه‌م كتێبه‌ تازه‌ی " دلزار " ژماره‌یه‌ك شیعری نوێی تێدایه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ ، جگه‌ له‌ بژارده‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی پێشووی .