150 داعش له‌ موسڵ بۆ به‌غدا گواسترانه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان

پۆلیسی نه‌ینه‌وا له‌ژێر چاودێری هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی 150 تیرۆریستی داعشی گواسته‌وه‌ بۆ شاری به‌غدا

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرابكات به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ڕاگه‌یاندووه شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی نه‌ینه‌وا له‌ژێر چاودێری هێزێكی تایبه‌تی ئه‌منی 150 تیرۆریستی داعشیان گواسته‌وه‌ بۆ شاری به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان. 

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاشكراشی كرد سه‌رجه‌م تیرۆریسته‌كان له‌كاتی دادگادا دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌ كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیانی عێراق ئه‌نجامیان داوه‌ له‌و كاته‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان كردووه‌ به‌ داعش و چوونه‌ته‌ ڕیزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وه‌ به‌ كوشتن و رفاندن و دزیكردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و سامانی خه‌ڵك، گوتیشیان سه‌رجه‌م سزادراوه‌كان هاووڵاتی عێراقین و هیچ تیرۆریستێكی بیانیان تیادا نییه‌.