ئاژانسی فارس: دوو پاسداری ئێرانی له‌ سه‌رده‌شت كوژران

له‌ هێرشێكی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو

له‌ هێرشێكی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو بۆ سه‌رخاڵێكی پاسه‌وانانی سنوور له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌ رۆژئاوای ئێران، دوو ئه‌ندامی ئه‌و هێزه‌ كوژران.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس –ی ئێرانی كاتژمێر یانزه‌ی شه‌وی رابردوو به‌كاتی ئێران چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیان كردۆته‌ خاڵێكی چاودێری كانی سێو له‌ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت له‌ رۆژئاوای ئێران .

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌هێرشه‌كه‌دا دوو پاسدار به‌ پله‌ی ئه‌فسه‌رو جێگری ئه‌فسه‌ر به‌ ناوه‌كانی یوسف پیرانه‌ و مه‌حبوب  قوربانی كوژراون.