دوا ساته‌كانی ژیانی " شێركۆ بێكه‌س " بڵاوده‌كرێته‌وه‌

دیوه‌ شاراوه‌كه‌ی پشت نه‌خۆشییه‌كه‌ی باوكی له‌م كتێبه‌دا ئاشكرا ده‌كات

" 100 و یه‌ك رۆژ  ته‌نیایی " نوێترین كتێبی ئاماده‌كراوی " هه‌ڵۆ شێركۆ بێكه‌س " چاپكراوه‌ و به‌م نزیكانه‌ له‌ ته‌واوی شاره‌كانی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

هه‌لۆ شێركۆ بێكه‌س كوری شاعیری كۆچكردووی كورد "شێركۆ بێكه‌س " ه‌ و ماوه‌ی یه‌ك ساڵه‌ خه‌ریكی نووسینی ئه‌م كتێبه‌یه‌ ، ناوبراو دیوه‌ شاراوه‌كه‌ی پشت نه‌خۆشییه‌كه‌ی باوكی له‌م كتێبه‌دا ئاشكرا ده‌كات و به‌م نزیكانه‌ له‌ یادی كۆچی دواییه‌كه‌ی بڵاویده‌كاته‌وه‌ .

 ئه‌مجاره‌ جگه‌ له‌ شیعر و به‌رهه‌مه‌كانی ، ورده‌كارییه‌كانی دوا ساته‌كانی ژیانی ئه‌م شاعیره‌ له‌ كتێبێكی 400 لاپه‌ره‌ییدا له‌  یادی پێنج ساڵه‌ی كۆچكردنیدا لة لایه‌ن كوره‌كه‌ی  بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

هه‌لۆ ئاشكرایده‌كات ، ئه‌م كتێبه‌ زۆر به‌ جوانی كاری بۆ كراوه‌ و وێنه‌كانی ناوی به‌ گشتی نه‌بینراون و بۆ یه‌كه‌مجاره‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ .