خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كتێبێكی تازه‌دا

به‌ چه‌ندین وتاری درێژ به‌ وردی له‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ بۆچوونی خۆی ده‌ربریووه‌

كتێبێكی دیكه‌ له‌سه‌ر خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ خۆی له‌ وتار و بۆچوونه‌كانی گه‌وره‌ نوسه‌ری تورك " ئیسماعیل بێشكچی " ده‌بینێته‌وه‌  بڵاوكرایه‌وه‌ .

وه‌رگیرَی كتێبه‌كه‌ " كارزان گلی " ئاشكرایده‌كات ، یه‌كێك له‌ خه‌ونه‌كانی ئه‌وه‌ بووه‌ بتوانێت به‌رهه‌مێكی " بیشكچی " بخاته‌ سه‌ر زمانی كوردی ، ناوبراو وتیشی " خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ دیدی نووسه‌ری تورك و دۆستی نزیكی كورد " ئیسماعیل بیشكچی " ناونیشانی ئه‌و كتێبه‌یه‌ كه‌ له‌ زمانی توركییه‌وه‌ وه‌ریگێراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی .

 بیشكچی به‌ هۆی به‌ریگریكردن له‌ مافی كورد بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی توركیاوه‌ زیندانی كراوه‌ و زیاتر له‌ 20 كتێبی بڵاوكراوه‌ی له‌ سه‌ر كیشه‌ی كورد و مافه‌كانی له‌ توركیا نووسیوه‌ .

خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر" بیشكچی " زۆر دڵته‌نگ كرد ، بۆیه‌ به‌ چه‌ندین وتاری درێژ به‌ وردی له‌سه‌ر ئه‌و خیانه‌ته‌ بۆچوونی خۆی ده‌ربریووه‌ و له‌ چوندین ماڵپه‌ر و پێگه‌ی كوردی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ، گلی سه‌رجه‌میانی خستۆته‌ سه‌ر زمانی كوردی و له‌ دوو توێی په‌رتووكێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ .