ناتانیاهو داواى كاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێستى توند له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات به‌رامبه‌ر ئێران

له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسى هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند


دوێنى دووشه‌مه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018، بینامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌ییه‌كى له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ موسته‌شارى ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامدا له‌ به‌رلین و گرنگترین بابه‌تى كۆبوونه‌وه‌كه‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ و ڕۆڵى ئێران بوو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست.

ئه‌نجێلا مێركڵ له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌نووسى هاوبه‌شدا ڕایگه‌یاند ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به‌ كار و چالاكییه‌كانى ئێران هاوڕاى ئیسرائیلن و بروایان وایه‌ كه‌ ئاسایش و ئارامیى ناوچه‌كه‌ى خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و هه‌روه‌ها بڕوایان وایه‌ كه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشى ئیسرائیل و ئه‌وانیش نایانه‌وێت ئێران ببێت به‌ خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ڵام تێڕوانینیان بۆ چۆنییه‌تى ڕێگرتن له‌و بابه‌ته‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
مێركڵ وتى راسته‌ به‌رلین وه‌ك چاوى ته‌ل ئه‌بیب ته‌ماشاى بابه‌ته‌كه‌ ناكه‌ن، به‌ڵام كۆده‌نگین ده‌رباره‌ى كۆتایى هاتن به‌ بێزاركه‌رى ئێران و به‌شداربوون له‌ شه‌ڕى سڤیلى ناوخۆى سوریا، هه‌روه‌ها مێركڵ وتى راسته‌ هیچ ڕێككه‌وتن نییه‌ له‌سه‌ر هه‌ر پێشهاتێك به‌ڵام ئێمه‌ هاوڕیی و تیگه‌شتن و هاوڕاین له‌  هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك بێت.
بینامین ناتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له‌ وڵام دانه‌ویدا وتى مامه‌ڵه‌كردنى ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كیكه‌ى له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ڕێگه‌پێدانى ئێران ده‌دات "بێ سنوور" بڕى یورانیۆم به‌رهه‌م بهێنێت و له‌ ئاینده‌ش چه‌كى ئه‌تۆمى به‌رهه‌م بهێنێت هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان ده‌ڵین پتاندنی یورانیۆمان ڕاگرتووه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و كارانه‌ى ئێران ده‌یكات جیچگاى قبوول نییه‌.
ناتانیاهو  هه‌روه‌ها وتى ئێمه‌ هیچ گرفت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ له‌ په‌یوه‌ندى له‌نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران. 

ناتانیاهو باسى له‌وه‌ش كرد ئه‌مڕۆ جیهان  ڕووبه‌ڕووى مه‌زنترین و مه‌ترسیى بووه‌ له‌لایه‌ن ئیسلامى رادیكال و ئه‌وه‌ ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌ بانگه‌واسى بۆ تێكدانى ئیسرائیل. 
هه‌روه‌ها ناتانیاهو له‌ هۆشدارێكدا هه‌روه‌ك ئاماژه‌یێه‌ك بۆ خاڵى لاوازى مێركڵ دا وتى تاران به‌ته‌مایه‌ ده‌ست به‌ جه‌نگێكى ئایینى بكات له‌ نێو جیهانى ئیسلامى كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ زیادبوونى په‌نابه‌ر له‌ ئه‌وروپا له‌ كاتێك دا خه‌ڵكى وڵاتى خۆیان جێده‌هێڵن ده‌روون به‌ره‌و ئه‌وروپا. 

وابریاره‌ ناتانیاهو دوابه‌دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌رلین به‌ مه‌به‌ستى كشانه‌وه‌ى وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كان له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران سه‌ردانى فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیاش بكات. 

سیروان عه‌زیز