به‌دران حه‌بیب ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ زمانه‌وانی داده‌مه‌زرێنێت

كاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌دان به‌ زمانی كوردی ده‌بێت .


له‌ دوای ئه‌زموونێكی زۆر له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگاكانی رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانیدا ، نووسه‌ری ناسراوی كورد " به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب " له‌ نوێترین كاریدا له‌ ژێر ناوی " lefidrye " ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت به‌ زمانه‌وانی داده‌مه‌زرێنێت كه‌ كاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌دان به‌ زمانی كوردی ده‌بێت .

به‌دران حه‌بیب  جیا له‌ هه‌ندێك نوسه‌ری دیكه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌نیا بیرۆكه‌و بیروراكانیان بگات ،بێ ئه‌وه‌ی خه‌مێك له‌و رێنووسه‌ بخۆن كه‌ پێی ده‌نووسن ، بایه‌خی زۆر به‌ زمانه‌وانی ده‌دات و هه‌وڵ ده‌دات زمانی كوردی به‌ره‌و پێش ببات و له‌ ناو خۆیدا ده‌وڵه‌مه‌ندی بكات .

ئه‌م نووسه‌ره‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانیدا خاوه‌ن ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ ،یه‌كێك له‌م ئه‌زموونانه‌ به‌رێوه‌بردنی ده‌زگای ئاراس بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ بوو ، كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی زۆر كورتدا هه‌زار و 560 كتێبی خسته‌ نێو كتێبخانه‌ی كوردی .

ئه‌زمونی دووه‌می ناوبراو بریتی بوو له‌ به‌رێوه‌بردنی ئاژانسی ده‌نگو باسی كوردستان " ئاكانیوز " كه‌ هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ بوو له‌ به‌ره‌پێشبردنی رۆژنامه‌وانی پیشه‌یی كوردی .