به‌بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ هاوردەی گۆشتی هیندی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تى كشتوكال ژماره‌یه‌ك بریار ده‌رده‌كات

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌  3 - 6 - 2018  وه‌زاره‌تى كشتوكال و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌ ، به‌سه‌رپه‌رشتى  رێباز حەملان وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە وەكالەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری بە وەكالەت و بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەرانی كەرەنتینەو به دواداچوون، لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بڕیارانە دران:

1- قەدەغەكردنی هاوردەی گۆشتی هیندی لە رۆژی 3/6/2018 ەوە.

2- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.

3- زیادكردنی پشكی پارێزگاكان لە هاوردەی مریشكی بەستوو بە رێژەی 100% بۆ پشكی تەرخانكراو، ئەمەش تەنیا بۆ هەردوو مانگی حوزەیران و تەمووزی 2018.


شوان عه‌زیز