نه‌جمه‌دین كه‌ریم : كار ده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركران

دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌

پارێزگاری‌ پێشووی‌ كه‌ركوك  دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركراون.

نه‌جمه‌دین كه‌ریم، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی و پارێزگاری‌ پێشووی‌ كه‌ركوك راگه‌یاندووه‌، له‌ یادی 43 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، سڵاو بۆ گیانی پاكی مام جلال و هه‌مووشه‌هیدانی كوردستان، سڵاو له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و جه‌ماوه‌ر و گه‌لی كوردستان.

ده‌شڵێت: به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ تێكۆشان بۆ گه‌یشتن به‌ مافی جاره‌نووسی گه‌له‌كه‌مان.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، له‌م رۆژه‌ مێژووییه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كارده‌كه‌ین بۆ ئازادكردنی كه‌ركوك و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر داگیركران.

ئاماده‌كردنی: رزگار