بڵاوكردنه‌وه‌ی 2 رۆمان له‌ لایه‌ن " روناك و سامان

له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕۆمانه‌، شه‌ش كتێبی دیكه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌


ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 31/5/2018 هه‌ر یه‌ك له‌ ژنه‌ وه‌رگێر و نووسه‌ری كورد " رووناك شوانی"  و  هونه‌رمه‌ند " سامان كه‌ریم " دوو رۆمانی جیاواز له‌ ناو و ناوه‌رۆك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

له‌تیفه‌ روخساره‌ به‌ندكراوه‌كه‌م  ناوی تازه‌ترین رۆمانی نووسه‌ر و وه‌رگێی كورد " رووناك شوانی " ه‌ له‌ بواری وه‌رگێران ، ئه‌و رۆمانه‌ ڕووداوى ژیانى كچێكه‌ كه‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌ژێت و ئه‌مه‌ به‌سه‌رهاتى ژیانى زۆربه‌ى ژنانى ئه‌فغانستانه‌ كه‌ له‌ كابول دابونه‌ریتى پیاوسالارى له‌ پله‌ى باڵادایه‌ .

" سه‌مه‌ره‌یه‌ك له‌سه‌رمدا " ئه‌و ڕۆمانه‌ هه‌م چیرۆكى عه‌شقێكه‌ و هه‌م داستانێكى هاوچه‌رخه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ند " سامان كه‌ریم " كراوه‌ به‌ كوردی ، ئه‌و ڕۆمانه‌ ئۆرهان پاموك ماوه‌ى شه‌ش ساڵ كارى له‌سه‌ر كردووه‌ .

له‌و رۆمانه‌دا چه‌ندان زانیارى مێژوویی خراوه‌ته‌ ڕوو ، باس له‌ فه‌رامۆشكردنى كورده‌كان و عه‌له‌وییه‌كان و كوشتنیان و دوورخستنه‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان ده‌كات ،هه‌روه‌ها باس له‌ ساخته‌كارى مافیاكان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ده‌كات كه‌چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بوون به‌هاوكارى سیاسى و كارمه‌ندانى ده‌سه‌ڵات .

جێی باسه‌ ، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو ڕۆمانه‌، شه‌ش كتێبی دیكه‌ له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ئه‌ندێشه‌ بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ .