ئاسایشی بەغدا لە دۆخێکــــی مەترسیدایە

ئه‌م شه‌و خۆپێشاندان له‌ به‌غدا ده‌ستى پێكرد

له‌گه‌ڵ بریاره‌كه‌ى په‌ڕله‌مانى عێراق سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى برێك له‌ ئه‌نجامه‌كانى ده‌نگدانى 12/5 و ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق گرژى و ئاڵۆزى له‌ نێو پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كانى عێراق درووست بووه‌.

به‌ گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى راگه‌یاندنى عێراقى و چاڵاكوانانى تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م شه‌و خۆپێشاندان له‌ به‌غدا ده‌ستى پێكردووه‌ و گرژى و ئاڵۆزى درووست بووه‌ و مه‌ترسى تێكچوونى دۆخى ئه‌منى به‌غدا هه‌یه‌


له‌ لایه‌كى دیكه‌ به‌ سەدان فـــلات،نێردراون بۆ کــەرکـــوك و کەیوان،بۆ گوستنەوەی تانك و زریپۆش،بۆ بەغدا

واچاوه‌روان ده‌كرێت ئه‌و هێزانه‌ى له‌ كه‌ركوك له‌ دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ر جێگیركراون بگواسترێنه‌وه‌ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خواستراو له‌ به‌غداو شاره‌كانى خواروى عێراق